بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نووری مالیكی بە بۆنەی جەژنی جیهانی كرێكارانەوە پیرۆزبایی لە كرێكارانی عێراق كرد و جەختی لە گرنگی پشتیوانیكردنی ئەم چینە و پەسەندكردنی یاسای دەستەبەركردنی مافەكانیان كردەوە.
مالیكی لە پۆستێكیدا لە پلاتفۆرمی (x)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: لە جەژنی جیهانی كرێكاردا، خۆشەویستی و رێزی خۆم ئاراستەی كرێكارانی عێراق دەكەم وەك ڕێزێك بۆ ئەو كرێكارانەی كە هەموو هەوڵێكیان داوە بۆ گەیشتن بە گۆڕانكاری و پێشكەوتنی نیشتمان.
ئاماژەی بەوەشكرد: بە پشتبەستن بە گرنگی ئەو ڕۆڵەی كە هێزی كار لە عێراق لە كەرتی گشتی و تایبەتیدا دەیگێڕێت، گرنگی پشتگیریكردنی ئەم توێژە و پەسەندكردنی یاسایەك دووپات دەكەینەوە كە مافەكانیان گەرەنتی بكات.