بەغداد-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"خالد بەتاڵ نەجم" وەزیری پیشەسازی،ڕایگەیاند:- توانای بەرهەمهێنانی کارگەی سەب بۆ کۆنکرێتی بەردەوام دەگاتە زیاتر لە 600 هەزار تەن، هاوکات ئاماژەیە بۆ واژۆکردنی چوار گرێبەستی پەیوەست بە بەرهەمهێنانی گۆگرد و پێو و كاربۆناتی سۆدیۆم دەکات.
"خالد بەتاڵ" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەڕێوەچوو ،ڕایگەیاند: "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران ئەمڕۆ کارگەی سەبی کۆنکرێتی سەربە کۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی پۆڵا کردەوە، بەو پێیەی ئەم کارگەیە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەیەو قۆناغی دووەم لە ماوەی دە مانگدا دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا :- توانای بەرهەمهێنانی کارگە کە زیاتر لە 600 هەزار تەنە،بەو پێیەی پشت بە ئاسنی پاشماوە دەبەستێت، لەگەڵ ئاسنی ئیسفەنجیی یان، سودی بۆ ئاسن و پۆڵا گشتیەکان دەبێت "بەتاڵ" پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کرێکارانەکرد کە لە جیهان و لە عێراق بە گشتی کاردەکەن، بەتایبەت کارمەندان و کارێکارانی وەزارەتی پیشەسازی.
راشیگەیاند: کە ئەمڕۆ چوار گرێبەست واژۆکراون،کە دوویان پەیوەندییان بە گۆگردی میشراقەوە هەیە، بە کۆی گشتی بەرهەمهێنانی ساڵانە 4 ملیۆن تۆنە،ولە ماوەی سێ ساڵدا بەرهەمهێنان لەوێ دەستپێدەکات.
ڕوونیشیکردەوە : کە یەکێک لەو گرێبەستانە پەیوەندی بە کاربۆناتی سۆدیۆمەوە هەیە بریتی یە لە بەرهەمهێنان بە توانای 90,000 تۆن لە کۆمپانیای گشتی شووشە.
ئاشکراشیکرد : کە لە قۆناغی بە گرێبەستکردنی شوشە تەخت و بوتڵن.
ووتیشی: ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەرانی یەکێک لە کۆمپانیا چینییەکان کۆبووینەوە کە چارەکی بەرهەمهێنانی پۆڵا لە جیهاندا بەرهەمدەهێنێت،بەمەبەستی واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵیان بۆ دروستکردنی شارێکی پیشەسازی لە بەسرە.
هەروەک ووتیشی : گۆگرد دەبێتە ئەو مادە سەرەکیەی کە لە پیشەسازی ئاسندا بەکاردەهێنرێت.