لە بەغدا ئاسایشی نیشتمانی دەست بەسەر نزیکەی ملیۆنێک و 400 حەبی مادەی هۆشبەردا دەگرێت

ئەمنی
  • 1-05-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە،دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی 1,400,000 حەبی مادەی هۆشبەری لە بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند، کە بە نهێنی لەناو تۆپی قوماشی قەبارە جیاوازدا شاردرابوونەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری ، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە بەغدا، هێزێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نەجەفەوە توانی دەست بەسەر نزیکەی یەک ملیۆن و 400 هەزار حەبی ماددە هۆشبەر لە  جۆری کاپتاگۆندا بگرێت کە بە شێوەیەکی نهێنی شاردرابویەوە.
    وەک ڕاگەیەندراوەکەبئاماژەی پێداوە:-ئۆپەراسیۆنەکە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری و چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان بوو، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی یەکێک لە تۆمەتبارەکان، کە حەبەکان لەناو 440 تۆپی قوماش  بەناوی کۆمپانیای گواستنەوەی کەلوپەلەوە شاردرابویەوە، تۆمەتبارکە لەگەڵ کەلوپەلی دەستبەسەرداگیراو ڕەوانەی لایەنی دادوەری کارامە کراوە بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێکاری پێویست بەرامبەری بگرێتەبەر.