بەغداد-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"سەید موقتەدا سەدر " سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعی ڕایگەیاند: کە وڵاتان لەسەر دەستی کرێکاران بنیات نراون،پێویستە کرێکاران نیشتمانپەروەر و ماندوو نەناسانە دووربن لە لادان و خۆدزینەوە بۆ ئەوەی ببنە نیشانەی شەرەف لە عێراقی خۆشەویستمان.
سەید "سەدر " لە پۆستێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی (x)،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە،ڕایگەیاند :- من زیادەڕەوی ناکەم ئەگەر بڵێم (ڕۆژی ئایار) ڕۆژی کرێکار نییە، بەڵکو پشوی کرێکارانە، نەک لەبەر ئەوەی بیرۆکەکەی ڕۆژئاواییە، نە لەبەر ئەوەی کرێکار شایستەی ئەوە نییە ساڵانە پشووی هەبێت،بەڵام ئەوە لۆژیکی نییە بۆ کرێکار کە ئاهەنگێکی ساڵانەی لە کۆمەڵگاکانماندا هەبێت لە کاتێکدا کە دەناڵێنێت، هیچ مافێکی نییە،و لە ویستی و بۆچوون بێبەشکراوە و تەنها ئەرکی پێسپێردراوە و هیچ گەرەنتییەکی بۆ مسۆگەر نەکراوە،و هیچ گەرەنتیەک مسۆگەر نەکراوە لە بەرامبەر ئەو مەترسیانەی کە لە کارەکانیدا لێرە و لەوێ ڕووبەڕووی دەبێتەوە، و هیچ ئیجرائاتێکی نییە، جگە لە ژمارەیەک لە یاسای شکاو و بەستوو کە پشتگیری ڕزگارکربوونی برسێتی ناکەن،و تەنها بڕێک پارە لەلایەن کەسانی کاریگەر و کۆنتڕۆڵکەر لە سیاسەت و حکومەتەوە پێییان دەدرێت، ئەوەش وەک کۆیلایەتی وایە،بەڵام ئەوکرێکارانە بە کەرامەت و شانازییەوە دەژین و تووشی زەلیل و گەندەڵی و نادادپەروەری نابن.
سەید سەدر لەدرێژەی پەیامەکەی دەشلێت: دڵنیام ئەگەر کرێکاران نەبونایە،بونیاتنانی وڵاتان نەدەهاتە دی و بەبێ هاوکاری ئەوان وڵاتان ئاوەدان نەدەکرانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بونە قوربانی ستەمکاری و گەندەڵی و حزبایەتی و تائیفەگەری و لە هەمووشی مەترسیدارتر بۆ کرێکاران گەشەی تەکنەلۆژیا بوو ، کە بەشێکی زۆری هێزی کاری سەرگەردانکرد و لە بێکاری هەمیشەییدا هێشتنیەوە،بەتایبەت کە گەنجان بەدەستیەوە دەناڵێنن ، هەروەک لە عێراقی خۆشەویستماندا، چینی کرێکاری سەرگەردان بوونە بەهۆی حزبایەتی و خزمایەتی و واستە و تەنانەت تایفەگەری.
لە درێژەی قسەکانیدا سەید سەدر دەشڵێت: نەخێر، ڕۆژی کرێکاران تەنیا سروود و وتار نییە کە لێرە و لەوێ بەرز دەوترێت، بەڵکو دەبێ کرێکاران یەکەم کەس بن کە دەستەی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن بگرنە دەست، ئەویش بە گەڕاندنەوەی مافەکانیان و ڕێزگرتنیان و دروستکردنیان و دابیکردنی پێداویستییە مەعنەوی و ماددییەکانیان،هەرکەس لە وڵاتەکەماندا ماندوو بێت و کار بکات تەنها بژێوییەکی پێنەدرێت کە نەمرێت و لەبەرامبەریش کەسێکیش لە کۆشک و خانووە دەوڵەمەندەکاندا بە ساردکەرەوە و هەواگۆڕکێ بژیێت، ئەوا بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە هەموو خەڵک بە گەندەڵی بەدەست دەهێنێت، بۆیە باشترە ئەو کرێکارە نەتەوەییە باشانەی کە لە خۆشی و خۆدزینەوە دوور دەکەونەوە، یەکەم مەدالیای شەرەف بن لە عێراقی خۆشەویستماندا.
لە کۆتاییدا پەیامەکەیدا سەید "سەید سەدر " داوادەکات:کە کرێکارانی نیشتمان واز لە خۆشەویستی نیشتمان نەهێنن و نەبنە خزمەتکاری ئەو وڵاتانەی کە نیشتمانی خۆیان نین و چۆک بۆ نادادپەروەری و گەندەڵی نەدەن وەک چۆن ئێمە دەیانناسین.