بەغداد-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەک لە بەرپرسان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە پەیامی جیاوازی پیرۆزباییان ئاراستەی کرێکارانی عێراق کرد.
"محەمەد عەلی تەمیم" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان،بەو بۆنەوەی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە: کرێکارانی عێراق نوێنەرایەتی بەردی بناغەی بەدیهێنانی گەشەپێدانی وڵات دەکەن، چونکە بەشێوەیەکی کاریگەر بەشداری لە بونیادنانەوە وبیناسازی وڵات دەکەن،لە پەیوەندی نێوان ئابوری جۆراوجۆری کەرتەکان، بە تایبەت سەبارەت بە ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
هەروەها "تەمیم "لە پەیامی پیرۆزبایی بۆ کرێکارانی عێراق،بەبۆنەی ڕۆژی جیهانییەوە کرێکارانەوە،داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە ئەم بۆنەیە ببێتە دەرفەتێک بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتی و هاوکاریەک بۆ چینی کرێکاران،و بەدیهێنانی ژیانێکی باشتر بۆیان،ئەویش بە گەرەنتیکردنی مافەکانیان وپەرە پێدانیان و گەیشتن بە ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام.
هەروەک جەختیشی کردەوە: کە یادکردنەوەی ڕۆژی کرێکاران، دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئەوەی دان بەوەدا بنێن کە ئەوانەی دڵسۆزن بۆ وڵاتەکەیان چییان بەدەست هێناوە،هەروەها بەشدارییان لە پاڵپشتیکردنی ئابووری و گەشەپێدانی عێراقدا کردووە بۆیە شایەنی سوپاس و ستایشن.
هەر بەو بۆنەیەوە "سابت محمد سەعید عەباسی " وەزیری بەرگری بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە پیرۆزبایی لە کرێکارانی عێراق کرد.
عەباسی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتوو:- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، کە کرێکاران لە یەکەمی مانگی ئایاردا یادی دەکەنەوە، وەک پێزانین و ڕێزگرتن لەو ڕۆڵە گەورەیەی کە ئەم توێژە گرنگەی کۆمەڵگا لە بنیاتنانی شارستانیەت و بنیاتنانی شوێنەوارە تەلارسازی و پیشەسازییەکانیدا ڕۆڵی بینیوە و بەردەوامیشی هەیە،کە بە درێژایی مێژووی خۆیان سەلماندوویانە کە لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتیانەدان کە پێیان سپێردراوە،
وەزیری بەرگری لەپەیامەکەیدا دەشڵێت : بەم بۆنەیەوە داوا لە سەرجەم کرێکاران لە عێراق دەکەین کە هەڵوێستی خۆیان بگرنەبەر و ڕۆڵی جەوهەری خۆیان لە پرۆسەی بنیاتنان و پێشکەوتندا بگێڕن.
هەر بەو بۆنەیەوە "زیاد عەلی فازل "وەزیری کارەبا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە: پیرۆزبایی ڕۆژی کرێکارانی جیهانی لە کرێکارانی عێراق دەکەین، داواش لە دەستەکانیان دەکەین کە لە دەستکەوتەکاندا بەردەوام بن لە پڕۆسەی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە.
وەزیری کارەبا بەو بۆنەوەی، سڵاو دەنێرێت بۆ کرێکارانی کەرتی کارەباو دەڵێت : سڵاو لە کرێکارانی کەرتی کارەبا دەکەم لە کاتێکدا هەوڵەکانیان شایەنی پێزانینن بۆ ئەوەی گەلەکەمان چێژ لە خۆشگوزەرانی وەربگرێت.
هەر سەبارەت بەهەمان بۆنەوە "قاسم ئەعرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە بۆنەی جەژنی کرێکارانی عێراق پیرۆزبایی لە کرێکارانی عێراق کرد.
"عەرەجی" لە تویتێکدا دەلێت: لە ڕۆژە جیهانی کرێکارانەوە، پێزانین و شانازیمان بۆ کرێکارانی عێراق هەیە، کە بە دەستی ئەوان وڵات بنیات نراوە، و بە هەوڵەکانیان رەوتی ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی خزمەتگوزاری ئەمڕۆ هەنگاو بۆ پێشەوە دەنێت.
لە درێژەی پەیامەکەیدا ئەعرەجی دەشڵێت: ئێمە هەمیشە شانازی بە هەموو ئەو دەستە دڵسۆزانە دەکەین کە ژیان دروست دەکەن و بەردەوامی بەگەشەپێدان دەدەن.