به‌غدا-INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ڕاوێژکارەکانی ڕاسپارد کە ئەولەویەتەکان ڕێکبخەن لە بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامەکانی سەردانەکەی واشنتۆن، هاوکات جەختی لەسەر سود وەرگرتن لەو لێهاتووییانەی کرد کە پێکهاتەکانی عێراق زۆرن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاندووە" ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران سه‌رپه‌رشتی کۆبوونەوەیەکی كرد کە ژمارەیەک ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران لەخۆگرتبوو باسیان لە دۆسیەی سەردانەکەی واشنتۆن کرد، و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی کەبهسهرۆكایهتی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی ئەنجامیدا، لهسونگهی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له‌پێداچوونه‌وه‌ی وه‌رد بۆ هه‌موو پرسه‌كان كه‌كاری له‌سه‌رده‌كات، له‌وانه ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و لێكتێگه‌یشتنه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی وڵاتانی و كۆتا مژاریش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، كه‌لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای هەماهەنگی (HCC)، کە تایبەتە بە کاراکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی له نێوان عێراق و ئەمریکا بە حەوت میحوەرەکەیەوە، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر پرسه ئابورییە گرنگەکان ودۆسیه‌ی هاوبەشی کە کەرتی تایبەتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا گرێبه‌ستی له‌سه‌ر كرد.
سودانی جەختی لە گرنگی بەدواداچوون بۆ ئەو لێکتێگەیشتنانەی لە نێوان عێراق و ئەمریکا كرده‌وه كه‌لە زۆر بواردا گەیشتوونەتە ئەنجام، بۆ ئەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان ڕێکبخەن، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق بکات، هه‌روه‌ها بە ئاماژە به‌پێویستی سوودوەرگرتن لەو لێهاتووییانەی كرد کە له‌نێو پێکهاتەکانی عێراق داهه‌ن، لەبواری هەڵمەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و لە جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەتدا، و سه‌رۆك وه‌زیران ئەو لێهاتووییانەی بە سامانێكێ په‌كخراو وەسف کرد.
سەرۆک وەزیران ڕاوێژکارەکانی ڕێنمایی کرد کەئەولەویەتەکان ڕێکبخەن لە بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامەکانی سەردانەکەی واشنتۆن، هەروەها پێویستە هەر ڕاوێژکارێک بەدواداچوون بۆ فایلێکی دیاریکراو بکات، لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندیدار و باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن، و ده‌رئه‌نجامه‌كانیش بۆ سه‌رۆك وه‌زیران به‌رزبكرێنه‌وه. هەروەها ڕێنمایی دا کە سکرتاریەتێکی تایبەت بۆ لیژنەی باڵای هەماهەنگی (HSS) دابنرێت و جەختیشی كرده‌وه لەسەر بەردەوامبوونی کۆبوونەوە خولییەکان بۆ بەدواداچوون و پێداچوونەوە بەو شتانەی کە بەدەست هاتوون.