سەرۆک کۆمار بەبۆنەی جەژنی کرێکارانەوە: جەخت دەکەینەوەسەر کارکردن بۆ دابینکردنی مافەکانیان

سیاسی
  • 1-05-2024, 10:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی کرێکارانی عێڕاق کرد بەبۆنەی یادی جەژنیانەوە.
    سەرۆک کۆمار لەتویتێکدا له‌سەکۆی ئێکس کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچوونی بۆکرد وتی ڕێزوپێزانینمان هەیە بۆ سەرجەم کرێکارانی عێڕاق بەبۆنەی جەژنی کرێکارانی جیهانیەوە ،لەم ڕۆژەدا یادی خەبات و تێکۆشانیان دەکەین لە بونیادنانی نیشتیمان.
    هەروەها لەم یادەدا جەخت دەکەینەوەسەر کارکردن لەپێناو دابینکردنی مافی کرێکاران و دەرکردنی ئەویاسایانەی کەپێویستن بۆ ئەوتوێژە چونکە ئەوان کۆڵەکەی گەشەدان وئاوەدانکردنەوەن و پشتیوانی لە وەبەرهێنان و کەرتەکانی بەرهەمهێنان دەکەن.