بهغدا-INA- نور ئەلزەیدی
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتی کردەوە کە ئەو چوارچێوەیەی لە ئۆپەراسیۆنی ئەلبەتاوین پەیڕەو کراوە، چەندین ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکانی دیکە لە چوارچێوەی پلانی ئەمنی خۆپارێزی بۆ پاککردنەوەی ناوچەکان لە شوێنە گەرمەکانی تاوانکاری لەخۆدەگرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی وەزارەت، لیوا خالد ئەلمهحەنا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" ئەو چوارچێوەیەی لە ئۆپەراسیۆنی ئەلبەتاویین پەیڕەو دەکرێت، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن لە بوارەکانی دیکە لەخۆدەگرێت کە ئامانج لێی دابینکردنی ئاسایشە و کارکردن لەسەر بنەمای ئاسایشی خۆپارێزی و بنبڕکردنی تاوان و پاککردنەوەی ناوچەکان لە شوێنی گەرمی تاوانکاری.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەم بەشە لە ئەرکی پۆلیس بریتییە لە گواستنەوە بەرەو کاری خۆپارێزی، بەو پێیەش كهپۆلیسی جیهان بهوپێوهره كار دهكات.
ئەلمهحەنا ئاماژەی بەوەشکرد" هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنانە هەوڵێکی هاوتەریب خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لەگەڵدا دەبێت، بە بەشداریی سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتی بەرپرس لە خزمەتگوزارییەکان، وەک کارەبا و شارەوانی بەغدا، و هەموو ئەو بابەتانە هاوتەریب لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسا و ئۆپەراسیۆنەکانی بنبڕکردنی تاوان نهبن."
ئهوهشی خستهروو كههیچ ناوچهیهك لە عێراقدا نییە لە ئاسایش بێبەش بێت، بەڵگەکان ئەوەیە کە هەر هاوڵاتییەک دهتوانێت سهردانی هەر ناوچهیهك لە عێراقدا بکات، بەڵام تاوان لە هەموو وڵاتانی جیهاندا هەیە، هەروەها ڕێژەیەکی دیاریکراوی تاوان هەیە، ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، ئەوەیە کە ڕێژەی تاوان بە شێوەیەکی زۆربەرچاو دادەبەزێت، و لەگەڵ کاری ڕێکخراودا بۆ وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە بۆ شێوازی پێشکەوتوو کە کاری خۆپارێزییە، پێمان وایە کەمبوونەوەی بەرچاو لە ڕێژە و ژمارەی تاوانەکاندا ڕوودەدات.