به‌غدا-INA
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت و سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانەکانی عەرەبی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە شەشەمین کۆڕبەندی جیهانی بۆ گفتوگۆی نێوان کولتوورەکان گەیشتە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" موحسین مەنده‌لاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانه‌كانی عەرەبی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی کە لەلایەن سەهابا گافارۆڤا، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کۆماری ئازەربایجانەوە پێشکەش کرابوو گه‌یشته لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، .
ئاماژه به‌وه‌شدا" له‌م سه‌ڕدانهدا یه‌ک ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، مەنده‌لاوی به‌شداری له کاره‌کانی شه‌شه‌مین کۆڕبه‌ندی جیهانی بۆ گفتوگۆی نێوان کولتووره‌کان ده‌کات، که له کۆماری ئازه‌ڕبایجان بۆ ماوه ی (1-3/ ئایاری 2024) به ڕێوه ده چێت.