بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، پۆلیسی فیدراڵی تیرۆریستێکیان كوشتووه و دوو تیرۆریستی دیكهش دەستگیركردووه، ههروهها لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە شاری سامەڕا دەست بەسەر 4 پشتێنی تەقەمەنی و 3 تونێلدا گرت.
وتەبێژی وەزارەت و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، عهمید میقداد میری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکان بۆ لهناوبردنی سەرچاوەکانی تیرۆر، و بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری و هەوڵێکی مەیدانی جیاواز، هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی کە لەلایەن مەفرەزەکانی هەوڵی هەواڵگری و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە پاڵپشتی دەکرا توانی گروپێکی تیرۆریستی کە لە ٣ ئەندام پێکهاتبوو لە ناوچەی ئەلسەعیاویە لە سامەڕا گەمارۆبدهن.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە بووە هۆی کوژرانی یەکێک لهو تیرۆرستانه و دەستگیرکردنی دووی دیکە، هەروەها دەست بەسەر چوار پشتێنی تەقەمەنیدا گیراوە و سێ تونێلی سەر بە باندە تیرۆریستییەکان دۆزراونەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد كه هێزە ئەمنی قارەمانهكهمان هێمای بوێری بوون و ئێستاشن.