مەندەلاوی لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی ڕاوێژکارانی ئوردن باس لە کاراکردنی لیژنەی دۆستایەتی هاوبەش دەکات

سیاسی
  • 30-04-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی ڕاوێژکارانی ئوردنی کاراکردنی لێژنەی دۆستایەتی هاوبەشیان تاوتوێی کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- ئەمرۆ "مەندەلاوی" پێشوازیکرد لە وەفدێکی ئەنجومەنی ڕاوێژکارانی ئوردنی بە سەرۆکایەتی "عیسا حەیدەر" و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لەپەرلەمانتاران، و "زەید ئەبو حەسەن"  رێکخەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئوردن لە عێراق .
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: لە میانەی دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرا، بەتایبەت لەسەر پێویستی پتەوکردنیان لەسەر هەموو ئاستەکان،هەرلە قۆناغەکانی تەواوکردنی پڕۆژەکانی پەیوەند بە کارەبا،و گرنگی گەیشتن بە یەکگرتنی ئابووری و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هەروەها چالاککردنی ڕۆڵی لیژنەی هاوبەشی دۆستایەتی نێوان عێراق و ئوردن،ئەوە جگە لە ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لەسەر ئاستی یاسادانان و هەماهەنگی لە کۆڕبەندییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان.
    هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە: هەردوولا باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کردوە بەتایبەتی ئەو دۆخەی کە  لە فەلەستین ڕوودەدات، لەو ڕوانگەیەوە "مەندەلاوی"ڕایگەیاند : ئەو کارەساتە کە خەڵکی کەرتی غەززە تووشی بونە، داوامان لێدەکات کە هەڵوێستی کاریگەرتری عەرەبی و ئیسلامی بگرینەبەر بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی زایۆنیەکان و پێشگرتن لە فراوانبوونی شەڕ بۆ سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
    ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو:- کە "مەندەلاوی "باسی لە هەوڵەکانی شانشینی ئوردن کرد  لە پرۆسەی هاوکاری لە کەرتی غەززە و دەربڕی پشتیوانی پەرلەمانی عێراق بۆ دۆزی فەلەستین و مافی ڕەوای دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ کە  قودسی پیرۆز پایتەختەکەی بێت.