بەغداد-INA
ئەمرۆ سێشەممە"فوئاد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە،لە شوێنی مانەوەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر "جاسم محەمەد عەبود" کرد.
لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- دادوەر عەبود سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی "فوئاد حسێن " کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوسەری، و لەخوای گەورە داواکار بوو ڕەحمەتی جێگای بەهەشت بێت و دڵنەوایی و سێبوری بە فوئاد حسێن و خانەوادە بەڕێزەکەی ببەخشیت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- جێگری سەرۆک وەزیران سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی دادگای فیدراڵی کرد، بۆ ئامادەبوون و گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی، لە خوای گەورە داواکار بوو هەموو لایەک تەندروست و باش بن .
هەرئەمرۆ "فوئاد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە،پێشوازی لە"فالح فەیاز " سەرۆکی دەستەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و شاندی یاوەری کرد، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە بەغدا .
"فەیاز" پرسەو سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی وەزیری دەرەوە کرد بەهۆی کۆچی دوایی هاوسەری جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، هەروەک نارحەتی خۆی بۆ ئەم نەهامەتییە پڕ لە ئازارە دەربڕی، لە خودای گەورەش داواکاربوو کە کۆچکردوو بە ڕەحمەتی خۆی شادبکات و بیخاتە بەهەشتی فراوانی خۆیەوە.
لەلایەن خۆیەوە "فوئاد حسێن " سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ سەردان و دەربڕینی هاوخەمیان ،لە خودای گەورە داواکاربوو کە هەموو لایەک لە هەموو زیانێک بیانپارێزێت.