بەغداد-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەران، هەمواری دوایین پڕۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێ کرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لەئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی،بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار"کەریم علێوی محەممەداوی" و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە،گفتوگۆیانکرد لەسەر هەموارکردنەوەی دواین ڕەشنووسی یاسای دەزگات ئاسایشی نیشتمانی.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین هەموارکردنەوەی ڕەشنووسی یاساکە کرا، هەروەک لیژنەکەدا دەنگی لەسەر داو و ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن کرا، بۆ ئەوەی بخرێتە کارنامەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.