بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جەختی لە گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ژێر ڕۆشنایی تەوافوقی سیاسی و پێویستی دەستەبەرکردنی بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەری و یەکسانی لە جێبەجێکردنی ئەم شایستەدا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاندووه" ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵا، عومەر ئەحمەد محەمەد کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە گرنگترین ئهو ڕێکارانەدا کرا کە کۆمسیۆن دەیگرێتەبەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دهگرێتهبهر.
سودانی جەختی لەگرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ژێر ڕۆشنایی کۆدەنگی سیاسی، بە بەشداری هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی عێراقی لەههرێم و دڵنیابوون لە بەدیهێنانی پرەنسیپی دادپەروەری و یەکسانی لە جێبەجێکردنی ئەم شایستەدا كردهوه.