بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەگرنگی فێرخوازی و ڕۆشنبیری و هونەرکردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمارلەبەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک کۆمار لەکۆشکی سەلام ئەمڕۆ پێشوازی کرد لە بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی عەرەبی پەروەردەو ڕۆشنبیری وزانست محمد ولدئەعمەڕ وشاندی یاوەری بەئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری ئەحمەد فکاک بەدڕانی.
سەرۆک کۆمار لەدیدارەکەدا جەختیکردەوەسەر گرنگی فێرخوازی و ڕۆشنبیری لە ژیانی گەلاندا ، جیهانیش پێویستی بە ڕاپەڕینێک هەیە لەبواری ڕۆشنبیری وهونەرو فێربووندا، لەهەمانکاتیشدا جەختیکردەوەسەر بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری لێبووردەیی وپێکەوەژیان و جێگیرکردنی پڕنسیپەکانی مافی مرۆڤ.
هەروەها سەرۆک کۆمار پێداگری کرد لەسەر گرنگی سوودوەرگرتن لە مێژووی عێڕاق بەهەموو لایەنەکانی ڕۆشنبیری و ژیاریەوە ، پێویستە کۆششیش بکرێت بۆ گواستنەوەی ئەم مێژووە پڕبەهایە بۆ سەرجەم گەلانی جیهان بەمەبەستی سوودوەرگرتن لێی.
هەروەها ئاماژەشی کرد بەوەی پێویستە چارەسەریەکی بنەڕەتی و گشتگیربۆ دۆزی فەلەستین بدۆزرێتەوەو دوژمنکاریەکانی ئیسڕائیل بۆ سەرغەززە ڕابگیرێت.
لەلایەن خۆشیەوە محمد ولد ئەعمەڕ زانیاری بۆ چالاکیەکانی ڕێکخراوەکە پێشکەش کرد وئاماژەی دا بەوەی کە ڕێکخراوەکە چەندین کۆنگرەوکۆڕوی سازداوە ژمارەیەک ڕاسپاردەی دەرکردوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆشنبیری و پەروەردە لە وڵاتەکانی ناوچەکەدا.