بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێشبینیەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی ئاماژەی بەوەدا کە سبەی چوارشەممە لە چەند شوێنێکی وڵات هەوروباران دەبێت و زریان و بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت ولەباشووریش لای شەو بارانی بەخووڕدەبارێت، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست هەندێک دادەبەزن ولە باکووریش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی پێنجشەممەش نیمچە هەورو ڕێژنەبارانی پچڕ دەبارێت و بارانەکە بەگوڕتردەبێت لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست وباکووروزریانیشی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور هەندێک لەڕۆژی پێشتربەرزتردەبن کەچی لەباکوور هەندێک نزمتردەبنەوە.
ڕۆژی هەینیش هەوروباران لەباکوورو بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەکانی ناوەڕاست وباشور دەبێت ولە سەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتیش ئەگەری دروستبوونی لافاو دەبێت.
ڕۆژی شەممەش بەگشتی ساف ونیمچەهەوردەبێت و دەرفەتی ڕێژنەبارانیش لە ناوچەکانی باکووردا دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوەلە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور لەباشووریش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.