به‌غدا-INA
دسڵاتی فڕۆکوانی مه‌ده‌نی کرانه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی ڕاسته وخۆی نێوان نه جه ف ئه شره ف و ده ممامی ڕاگەیاند.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مه‌ده‌نی لە بەیاننامەیەکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" ڕەزامەندی فەرمی بۆ سێ گەشتی هەفتانە بۆ کۆمپانیای فلیناسی سعودی لە نێوان دەمام و نەجەفی پیرۆز دراوە، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كههاوکاری هاوبەش و هەماهەنگی لە نێوان عێراق و شانشینی سعودیە هەیە، به‌مه‌به‌ستی پەرەپێدانی گه‌شته فڕۆکەوانیه مەدەنیه‌كان و ئاسۆی کارکردنی و بە دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ خزمەتکردنی سەرنشینانی ئەو دوو وڵاتەی برا.
دەسەڵاتەکە دووپاتیکردەوە کەهەوڵدەدات چوارچێوە هاوکارییەکانی لەگەڵ ته‌واوی دەسەڵاتداران و دەزگا نێودەوڵەتییەکان لە چوارچێوەی دیدگای ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی lCAO زیاتر په‌ره‌یپێبدات، بە ئامانجی پێشخستنی کەرتی فڕۆکەوانی لە عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکە.