بەغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف جەمال رەشید " سەرۆك کۆمار،کارنامەی لە"خالید ئەحمەد مەنسوڕ" باڵیۆزی نوێی شانشینی بەحرێن و "جۆرج سەعید زامیت" باڵیۆزی نوێی کۆماری ماڵتاو "فێرناندۆ دی ئوری " باڵیۆزی نوێی کۆماری پورتوگال و "خۆسێ مارتینێز " باڵیۆزی نوێی کۆماری ئەنگۆلا وەرگرت.
لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- لە میانی دیدارێکدا،کە بە جیا لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچو و "عومە بەرزنجی " بریکاری وەزارەتی دەرەوە ئامادەی بوو،سەرۆك کۆمار خواستی عێراقی دوپاتکردەوە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی پێشکەوتو و هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر و هاریکاری جدی لە زۆر بواردا لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرۆك کۆمار هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزانی نوێ خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و بەردەوامیدان بە هاوئاهەنگی و راوێژی نێوان عێراق و وڵاتەکانیان لەبارەی پرسە جیاوازەکان و بابەتەکانی جێ بایەخی هاوبەش.
هەر بەپێی بەیاننامەکە : لەلایەن خۆیانەوە باڵیۆزان خواستی وڵاتەکانیان دوپاتکردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییان لەگەڵ عێراق و پەرەپێدانیان لە هەموو بوارەکاندا، هاوکات پەرۆشی تەواویان نیشاندا بۆ کارکردنی زیاتر لەپێناو بەهێزکردنی هاریکاری، بەشێوەیەك کە لە خزمەتی بەرژەوەندی هاوبەشدا بێت.