بەغداد/ INA حەسەن فەواز
دەستەی پیشەسازی جەنگی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە چەندین گرێبەندی ئاشکراکرد لەگەڵ دەزگائەمنیەکاندا لەبوارەکانی چەکی سووک و زریپۆش و دڕۆن.
سەرۆکی دەستەی پیشەسازی جەنگی موستەفا عاتی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پڕۆژە تەواوکراوەکانی پیشەسازی جەنگی دەستەکەمان بەهاوکاری کۆمپانیا جیهانیەکان و بە کۆششی عێڕاقیەکان ئەنجامدەدرێت. وتیشی کە هاوکاریمان لەگەڵ تورکیاوچین و کۆمپانیاکانی سربیا هەیە.
ڕوونیشی کردەوەکە وەزارەتی ناوخۆ بەشێوەیەکی سەرەکی کاروبارەکانمان هەڵدەسوڕێنێت وژمارەیەکی زۆر گرێبەندمان لەبوارەکانی چەکی سووک و دڕۆن و زریپۆش بەهەماهەنگی حەشدی شەعبی ودەزگا ئەمنیەکانی دی.