وەزیری ناوخۆ سەرکەوتنی ڕێکارەکانی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 29-04-2024, 18:23
  • +A -A

    بەغداد/INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیرشمەری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە کە توانیویانە کێشەی ناحیەی بەسیە کۆتایپێبێنن و سەرکەوتنیش لە نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان بەدەستهاتووە.
    شمەری لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی لەگەڵ پارێزگاری موسەننا موهەننەد عتابی ئەندامانی تیمی ئەمنی وفەرماندەیی پۆلیس لە سامانە مرۆییەکان باسمان لە دۆخی ناوچەکەکرد، ڕوونیشی کردەوەکە پارێزاری موسەننا لەڕووی ئەمنیەتەوە سەقامگیرە.
    شمەری وتیشی کە کوتاییمان هێناوە بەکێشەی ناحیەی بەسیە لەنێوان هەردوو پارێزگای زیقاڕو موسەننا، هەروەعا وەزارەت بەردەوامە لە ئەنجامدانی ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی وڵات و قەدەغەکردنی بازرگانی بەمادەهۆشبەرەکان.
    دەربارەی گەڕەکی بەتاوینیش وتی بەتاوین ناوچەیەکی بازرگانی گرنگە و ڕێگا بەسەرپێچیەکانی ئەوشوێنە نادەین و بوارنادەین بە چەتەو تلیاک کێشەکان، بۆئەم مەبەستەش ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیمان ئەنجامدا کە سێ ڕۆژی خایاند لەوناوچەیەدا.