به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ئاڕاستەی نوێکردنەوەی ستراتیژی وزەی نیشتمانی کرد.
نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی پلانەکانی وەزارەتی کارەبا و پرسی ستراتیژی وزەی نیشتمانی بە ئامادەبوونی وەزیرانی کارەبا و نەوت سازكرد.
سودانی ڕێنمایی كرد بۆ پێکهێنانی تیمێکی تایبەتمەند لە وەزارەتەکانی پلاندانان، کارەبا، نەوت، و دارایی، و دەستەیەکی ڕاوێژکاران، بۆ کارکردن لەسەر نوێکردنەوەی بەپەلەی ستراتیژی وزەی نیشتمانی یەکگرتوو، لەسەر بنەمای پێداچوونەوە بە وزە وفایل و ئەوەی عێراق پێویستی پێیەتی لە ئاستی وزەی بەرهەمدار و وزەی سووتەمەنی، و لە هەمان کاتدا دڵنیابوون لە بەردەوامیی دارایی پڕۆژەکانی وزە بۆ ڕێگری‌کردن لە دواکەوتن یان وەستانی.
سه‌رۆك وه‌زیران جەختیشی کردەوە كه‌پێویستە ئه‌و ئاراسته‌ی له‌به‌رچاو بگرێت كه‌ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته‌به‌ر بۆ كه‌مركردنه‌وه بارگرانی پرسی وزه له‌مه‌سه‌له‌ی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها داوای كرد كه‌تیمی تایبه‌تمه‌ند راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به‌نوێكردنه‌وه‌ی ستراتیژی وزه‌ی نیشتیامانی پێش كیش بكات له‌دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و له‌گه‌ڵ كۆمپانیای راوێژكار KBR له‌وه‌زاره‌تی پلاندانان.
لە درێژەی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە: له‌کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی چارەسەرکردنی ئەو بۆریانەی گواستنەوەی غازی بەرهەم هێنراو لە بەنزینخانەکانەوە كرا، بەتایبەتی کە لە ماوەی شەش مانگدا غاز لە قوڕنەی ڕۆژئاوا بەرهەم دەهێنرێت، ئەمەش پێویستی بە کارکردن هەیە لەسەر ناساندنی ئەم بۆرییە هەڵگرییە بۆ ناو تۆڕی گواستنەوەی غازی نیشتمانی.
ئاماژه به‌وه‌شدا" لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی وەرگرتنی کارەبا کرا، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێنماییە جێبەجێکراوانەی كرا كه‌لە کۆبوونەوەکانی پێشوودا دەرچووە لەوبارەیەوە، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ژمارەیەک بریکاری سکرتێر و بەڕێوەبەری گشتی بوو لە وەزارەتەکانی کارەبا، نەوت، دارایی و پلاندانان، هەروەها ژمارەیەک ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت ئاماده‌بوون.