بهغدا-INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستبەسەرداگرتنی حەشارگەیەکی داعشی ڕاگەیاند کە 3 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فۆتۆگرافی بچووکی لە خۆرئاوای ئەنبار تێدابوو.
شانەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" هێزێک لە لیوای 57ی هێزەکانی حهشدی شهعبی لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەلجەزیرە توانیان دەست بگرن بهسهر مۆڵگهیهكی نوێ بۆ پاشماوەکانی داعشی تیرۆریستی، کە (3) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووکی فۆتۆگرافی لە خۆرئاوای ئەنبار تێدابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوونی ورد ئەنجامدراوە، کە لە ئەنجامدا ئەو دامەزراوەیە دۆزیوەتەوە کە تیرۆریستان بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانیان لەو ناوچانە بەکاریدەهێنن. هاوکات لە ئەنجامدا بۆمبی هاوەن لە پاشماوەی جەنگەوە دۆزرایەوە کە ئەندامانی داعش لە هێرشە تیرۆریستییەکانیان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان بەکاریدەهێنن."
ئاماژەی بەوەشکرد" هێزەکانی حهشدی شهعبی و سوپای عێراق بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی داعشی تیرۆریستی و توندکردنەوەی پەتەکانی دەوروبەریان بۆ ئەوەی نەتوانن هەوڵی زیندووکردنەوەی چالاکییەکانیان بدەن بە ئیستغلالکردنی ناوچە بیابان و دوورەدەستەکان.