بهغدا-INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسەی بەناو پۆلیسی ئیسلامی لە داعشی تیرۆریستی لە نەینەوا ڕاگەیاند.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاندووه" بە ئۆپەراسیۆنێکی جۆری و هەوڵێکی هەواڵگریی بەرچاو، و بەپێی زانیاریی دروست لە فیرقەی شانزەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازییەوە، بە هاوکاری سیخوڕی فیرقەکە، و لە ڕێگەی بەدواداچوونی بەردەوامی مەیدانی کە لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێوە دەستی پێکرد دوای ئەوەی تیرۆریستەکە هاتە ناو خاکی عێراقەوە، بۆسەیەکی توند لە لای چەپی شاری موسڵ دانرا.
لهم بۆسهیهدا تیرۆریست بە ناوی (ئەبو سەکر) دەستگیرکراوە، كهلەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواکراوە بەپێی بڕگەکانی مادەی (4/تیرۆر)، هەروەها لە پۆستی بەناو (بەرپرسەکەی پۆلیسی ئیسلامیدا لەناو دتیرۆریستانی داعش ) کاردەکات. ئهم تیرۆرسته چهند بهڵگهیهكی سهختهكاری ههڵگرتبوو بۆ ئهوهی لهكاتی هاتن وچۆنی دا بهكاری بهێنێت.