کەشناسی عێڕاق ....باران وهەورە بروسکەدەبێت

ناوخۆ
  • 29-04-2024, 10:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو خستەڕوو.
    بەیاننامەی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە ئاماژەی بەوەدا کە سبەی ڕۆژی سێشەممە لە چەند شوێنێکی وڵات هەوروبارانی مامناوەند و زریان وتۆف دەبێت وپلەکانی گەرماش هەندێک نزم دەبنەوە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش تەپۆ تۆز بەرزدەبێتەوە.
    ڕۆژی چوارشەممەش لەهەندێک شوێنی وڵات هەوروبارانی مامناوەند دەبێت و زریان وبروسکە دەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبن.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەچەند شوێنێکی وڵات هەوروباران وزریانی بروسکدار دەبێت و بایەکی ڕۆژاوایی خێراو مامناوەند هەڵدەکات و تۆزوخۆڵ بەرزدەبێتەوە.
    ڕۆژی هەینیش لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتدا هەوروبارانی مامناوەند  دەبێت و زریان وبروسک دەبێت وبایەک لەباکووری ڕۆژاواوە هەڵدەکات و تۆزوخۆڵ بەرزدەبنەوە.