بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دارایی و ئابووری مەزهەر محەمەد ساڵح، قسەكانی بۆ نە ناردنی بودجەی ساڵی 2024 بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ڕەتكردەوە.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو لێدوانانەی بۆ ئێمە دەگەرێنرێنەوە كە باس لەوە دەكەن پێویست ناكات بودجەی ساڵی 2024 بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بنێردرێت، بێ بنەمان، جەختیشی لەوە كردەوە كە خشتەكانی بودجە لە حكومەتەوە دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، كە لە بەرامبەردا هەمواركردنەكان بەبێ پێویستی یاسای نوێ دەكات.
پێشتر مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكی حكومەت دووپاتی كردبووەوە كە خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024 تیشك دەخاتە سەر خەرجی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەی نوێ.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: گرنگترین شت لەم خشتانەدا دیاریكردنی ئاستی خەرجی وەبەرهێنانە بۆ پڕۆژەی نوێ، كە خەرجییە بنەڕەتی و سەرەكی لە جوڵەی ئابووریی نیشتمانیدا، بەو پێیەی ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە گەشەپێدان و گەشەكردن لە ئابووریدا بە دابینكردنی هەلومەرجی بابەتیانە بۆ جووڵەی خواستی حكومەت بۆ دابینكردنی كەل و پەلی وەبەرهێنان لە پرۆژە نوێیە پەسندكراوەكاندا.
جەختیشی لەوە كردەوە كە : داواكاری لەسەر هۆكارە بەرهەمهێنەرەكانی پەیوەست بە چالاكی وەبەرهێنانی حكومەت زۆر گرنگە لە گەیشتن بە ئاستی ئامانجدار لە گەشەسەندن لە بەرهەمی گشتیی ناوخۆی ساڵانە و بەردەوامبوونی تەوژمی خۆی، ئەمە جگە لە پەیوەستبوونی بە بازاڕی كار و بازرگانی و جوڵاندنیان بەو پێیەی لەگەڵ كەشوهەوایەك كە بەردەوامیی خودی گەشەسەندنی ئابووری وڵات پێوویستی پێیەتی.