بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیعاع سودانی پشتڕاستی كردەوە كە هەموو پێداویستیەكانی سەركەوتنی كۆمپانیای تۆتال ئینێرجز لە كارەكانیدا دابینكراوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە ڕیازی پایتەختی سعودیە پێشوازی لە پاتریك بوینە سەرۆكی كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی كرد.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لەو پڕۆژانە كرا كە لەلایەن كۆمپانیاكە لە كەرتی وزە و سێكتەرەكانی تری پەیوەست بەوەوە جێبەجێ كراون، بەتایبەتی لە كەرتی غازی پەیوەندیدار و نەوت و وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر، وەك بەرپرسی كۆمپانیای تۆتال ئینێرجز ئەوە دووپاتكردەوە، كۆمپانیاكەیان هیوادارە قۆناغی یەكەم تەواو بكات لە پڕۆژەی كارەبای خۆرەوە لە ماوەی ساڵی داهاتوودا، قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی وەبەرهێنانی غازی پەیوەندیدار لە ماوەی هەمان ساڵدا تەواو دەبێت، بە توانای بەرهەمهێنانی 50 ملیۆن پێی سێجا،كەخۆی توانای وزەیدیزاین 300 ملیۆن پێی سێجا.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئەگەری سود وەرگرتن لە ئاوی پڕۆژەكانی شیرین كردنی ئاوكرا، كە بڕیارە لە بەسرە دەست پێبكرێت، لەو پڕۆژە نەوتیانەی كە كۆمپانیای تۆتال ئینێرجز تێیدا كاردەكات.
سەرۆكی حكومەت جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە: دابینكردنی هەموو پێداویستییەك بۆ سەركەوتنی كۆمپانیای تۆتال ئینێرجز لە كارەكانیدا، بەتایبەتی كە حكومەت كاردەكات بۆ پەرەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنان و باشتركردنی واقیعی خۆی لەڕێگەی یاسای پاڵپشتییەوە، ئەمە جگە لەوەی ئەو گرنگییەی كە پڕۆژەكانی كۆمپانیا نوێنەرایەتی بۆ عێراق دەكەن.