بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ شێخ میعەل ئەحمەد جابر سەباح میری كوەیت، جەختی لە گرنگی پاراستنی پەیوەندیی باش و رێزگرتنی دراوسێیەتی كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە چاوی كەوت بە میری كوێت شێخ مشعەل ئەحمەد جابر سەباح لە ڕیازی پایتەختی سعودیە.
ووتیشی : لە میانی دیدارەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ كرا، هەروەها ڕێگاكانی پەرەپێدان و پێشخستنیان بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا لە رێگای وەبەرهێنان دراوسێی مێژوویی و كۆمەڵایەتییەی كە عێراق و كوەیت بەیەكەوە دەبەستێتەوە وجەختكردنەوە گرنگی پاراستنی پەیوەندی باش و رێزگتنی دراوسێكان لە رێزگرتن لەیەكتر.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە كرا، بەتایبەتی ئەوەی لە كەرتی غەززە ڕوودەدات لە ڕووی بەردەوامی دەستدرێژیی زایۆنیستەكانەوە كە بووەتە هۆی هەزاران شەهید و بریندار، و گرنگی گرتنەبەری هەڵوێستێكی یەكگرتووی عەرەبی بۆ كۆتاییهێنان بە كارەساتەكانی گەلی فەڵەستین.