بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر سێ یاسای دا، لەوانە یاسای ڕێكخستنی كرێی زەوییە كشتوكاڵییەكان، هاوكات بڕیاری بەكۆتایی هێنان بە دانیشتنەكەی دا.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: ئەنجومەن دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواركردنەوەی یەكەمی یاسای ڕێكخستنی كرێی زەوییە كشتوكاڵییەكان و خاوەندارێتی مافی تەسەڕوفكردنی بۆ دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری ژمارە (24)ی ساڵی (2013).
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەن دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتننامەی لێخۆشبوونی هاوبەش لە مەرجەكانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی لەنێوان كۆماری عێراق و حكومەتی كۆماری كۆریادا دا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : كە دەنگ لەسەر ڕەشنووسی یاساكە درا بۆ پەسەندكردنی كۆماری عێراق لەسەر پرۆتۆكۆڵەكانی هەمواركردنەوەی مادەكانی (1/50) و (56)ی ڕێككەوتننامەی فڕۆكەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (رێككەوتننامەی شیكاگۆ)ی ساڵی 1944، كە لە مۆنتریال (2016) واژۆ كراوە.