بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، دووپاتیکردەوە کە کشتوکاڵ لە بەرنامەی حکومەتدا ئەولەویەتێکی گرینگی پيدەدرێت، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت چەند ڕێکار و هەنگاوێکی بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ گرتووەتەبەر.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە ریازی پایتەختی سعودیە،چاوی کەوت بە "ڤێرتیکاڵ فیوچەر" بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای"جیمی بوروز " تایبەتمەندە لە تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی.
هەروەک "سودانی" ویستی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیانێودەوڵەتیەکان و گواستنەوەی تەکنەلۆجیای کەرتی کشتوکاڵی بۆ عێراق دەربڕی،کە عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بۆتەوە و بەدەست کەمیی ئاوی گەورەوە دەناڵێنێت کە بووەتە هۆی زیادبوونی ناوچەکانی بە بیابانبون .
هەروەها ئاماژەی بەوەدا : کە کشتوکاڵ لە بەرنامەی حکومەتدا ئەولەویەتی پێدراوە ، و حکومەت چەندین ڕێکار و هەنگاوی ناوە بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و ناساندنی شێوازی مۆدێرن لە کشتوکاڵ و ئاودێریدا، جگە لەوەی پشتگیری جووتیاران و کەرتی تایبەت دەکات کە پەیوەندی بە کشتوکاڵەوە هەیە، کە یەکێک لە پایە گرینگەکانی ئابووری عێراق.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ئامادەیی دەربڕی لەوەی کە کۆمپانیاکەی هاوکاری عێراق لە بواری پاڵپشتیکردنی کشتوکاڵ بکات بە تەکنەلۆجیای سەردەمیانە.