بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە" نووری مالیکی"سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جەختی لە گرنگی پەیوەندیی هێزە سیاسییەکان کردەوە بە ئامانجی هەماهەنگی و یەک هەڵوێستی و تێپەڕاندنی هەموو ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی پڕۆسەی سیاسی دەبنەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی "مالیکی"لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "نووری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لە "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەری کرد و لە میانی دیدارێکد ، پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات تاوتوێ کران، هەروەها ئاراستەی پرۆسەی سیاسی، ئەو تەحەددایانەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، و هەڵوێستەکانی عێراق لەسەریان بوون بە تەوەرەیەکی تری دیدارەکە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە "مالیک" جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندیی هێزە سیاسییەکان کردەوە بە ئامانجی هەماهەنگی و یەک هەڵوێستی و تێپەڕاندنی هەموو ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی پرۆسەی سیاسی دەبنەوە.هەروەک ئەم هێرشەی دوای کە کێڵگەی غازی کۆرمۆری کردە ئامانج ئیدانە کرد.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "مالیکی " ئیدانەی هەر هێرشێک دەکات لە هەر خاڵێکی خاکی عێراق بکرێتە ئامانج لەلایەن هەر وڵاتێکی دیکەوە.
ئاماژەی بەوەشدا بوونی ئیرادەیەکی تۆکمە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی دەربازبوون و چارەسەر بۆ هەموو ئەو کێشانە کە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستاندا هەیە پێویستە، بەتایبەتی سەبارەت بە مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.
لەبارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دووپاتی کردەوە، کە لیژنەیەک هەیە بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : لەبەرامبەردا "بارزانی" ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی لەگەڵ بەغدا لەرێی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و لەسەر بنەمای دەستوور،کە لە پێش هەموویان ئەو مەلەف و ناکۆکیانەی پەیوەستن بە بارودۆخی ژیان و خزمەتی هاووڵاتیان،هەروەک ستایشی هەڵوێستەکانی "مالیکی" کرد بۆ پشتیوانی لە دۆزینەوەی چارەسەرێک کە کۆتایی بە کێشە مشتومڕەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بهێنێت.
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت