بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "عەون زیاب" وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: کە چوارەمین کۆنفرانسی ئاوی بەغدا ئامادەبوونێکی بەرچاو و بەرفراوانی نێودەوڵەتی بەخۆیەوەبینی، هاوکات ئاماژەیە بە هەوڵەکان بۆ پاڵپشتیکردنی وڵاتان بۆ گەیشتن بە پشکی ئاوی دادپەروەرانە دەکات.
"عەون زیاب" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ، رایگەیاند: چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا میوانێکی زۆر بەرفراوان لە وڵاتانی عەرەبی ئامادەی بوو، لەنێویاندا وڵاتانی دراوسێ و ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
ئاماژەی بەوەشدا : ئەم کۆنفرانسە بە هەنگاوێکی گرینگ دادەنرێت بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخرێتە سەر ئەو دۆخەی کە عێراق لەبواری ئاود پێیدا تێدەپەڕێت بە شێوەیەک کە کاریگەری گەورەیی هەیە و عێراق لەبەردەم تەحەددایاتی ڕووبەڕوو بومەوەیدایە.
ووتیشی : لێکۆڵینەوە و گفتوگۆکان لە ئاستی جیاوازەکان بەردەوامن بە ئامانجی گەیشتن بە ئەنجامێکی گرنگ لە بواری بەڕێوەبردنی ئاودا.
ڕوونیشیکردەوە : کە عێراق بەدەست کەمی سەرچاوەکانی ئاوەوە دەناڵێنێت و چووەتە ناو هێڵی وڵاتانی هەژار لەبواری ئاو دا ، ئەمەش هانمان دەدات بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە سەرچاوەکانی ئاو و گرنگی بە پرسی ئاو بدەین و بە ڕوونی ڕۆشنایی بخەنە سەر ئەم کێشەیە.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان جەختیشی کردەوە لەوەی کە ئامانجمان ئەوەیە لە هەموو وڵاتانی عەرەبی و دراوسێ پاڵپشتی عێراق هەبێت سەبارەت بە دادپەروەری لە بەردانەوەی پشکی ئاو بۆ ڕووبارە هاوبەشەکان لە نێوان ئێمە و ئەو وڵاتانەی دراوسێی کە ئەم ڕووبارانە لێیانەوە سەرچاوە دەگرن.