بێگەرد تاڵەبانی جەخت لەسەر پێویستی بنیاتنانی توانا نیشتمانییەکان و ژێرخانی ئاو لە عێراق دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 28-04-2024, 15:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"بێگەرد تاڵەبانی" وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان،جەختی لەسەر پێویستی بنیاتنانی توانا نیشتیمانییەکان و ژێرخانی ئاو لە عێراق کردەوە، هاوکات ئاماژەی بە گرنگی پشتیوانیکردنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
    "بێگەرد تاڵەبانی" لە میانی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاو لە بەغدا،کە  پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی رووماڵکردنەکەی بوو،ووتی: بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئاو پێویستمان بە  درووستکردنی بەنداو  و گلدانەوەی ئاو و بەنداو بۆ خزنکردن بۆ پڕۆژەی ئاودێری وەرزی، ڕووباری زابی گەورە و ڕووبارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان هەیە .
    ووتیشی : ئەمە گەرەنتی ئاسایشی ئاو و خۆراک بۆ هەموو عێراق دەستەبەر دەکات.
    "بێگەرد تاڵەبانی " جەختی لە پێویستی بنیاتنانی توانا نیشتمانییەکان بۆ ژێرخانی ئاو و سیستەمی ئاودێری مۆدێرن و بەدەستهێنانی توانای کاراما بۆ بەکارهێنانی ئاو لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە، ئاماژەی بە گرنگی پشتیوانیکردنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و کەمی ئاو بە شێوەیەک کە ئەگەر ناوچەکانی عێراق بگرێتەوە ئەوە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
    وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان هیوای خواست کە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا ئامانجەکانی بپێکێت بە بیرۆکەی پراکتیکی و بەهێزکردنی هاوکاریی ناوچەیی لە نێوان وڵاتانی بەشداربوو و عێراق، هەروەها هاودەنگی و هاوکاری ناوخۆیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیات و ڕێگاکانی یەکخستنی دیدگاکان و گەیشتن بە دەرئەنجامە زانستی و کردارییەکان بەدیبهێنێت.