سەرۆک وەزیران تەئکید لەسەر هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای تەکنەلۆجیای ئەڵمانی(SAP)لە ڕێگەی بەرنامەی کاری هاوبەشەوە دەکاتەوە

سیاسی
  • 28-04-2024, 14:54
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،تەئکید لەسەر هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای تەکنۆلۆژیای ئەڵمانی (SAP) لە ڕێگەی بەرنامەیەکی هاوبەشەوە دەکاتەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-ئەمرۆ یەک شەممە"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، لە پەراوێزی بەشداریکردنی جەنابی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی ،لە شوێنی مانەوەی خۆی لە ڕیازی پایتەختی سعودیە، پێشوازیکرد لە "ئیمانوێل ڕابتۆبۆلۆس" سەرۆکی کۆمپانیای تەکنەلۆجیای ئەڵمانی (SAP) و وەفدی یاوەری.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای SAP، کە یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی ناوچە جیاوازەکانی جیهان،کە  گەورەترینە لە جیهاندا لە بواری پەرەپێدانی بەرنامەی گەورەی دیدگای ئابووری حکومەت و تەکنەلۆژیای زانیاری .
    هەر بەپێی بەیاننامەکە "سودانی"جەختی لە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیاکە کردەوە لەڕێگەی بەرنامەیەکی کاری هاوبەشەوە، کە خۆی لە سود وەرگرتن لە خزمەتگوزارییەکان لەبواری دیجیتاڵی ئابووریدا لەخۆبگرێت،کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەیشتن بە داهێنان و باشترکردنی ئاراستەی وەبەرهێنان .
    هەروەک سودانی ئاماژەی پێدا : کە حکومەت ئاواتەخوازە سوودمەند بێت لە خزمەتگوزارییەکان بە خستنەڕووی ئەم جۆرە بەرنامانە لە مەنهەجی ئەو  کۆلێژانەی کە تایبەتن هەروەها هاوکاریکردن  لەبواری راهێنان.
    لای خۆیەوە"ئیمانوێل ڕابتۆبۆلۆس" ئامادەیی کۆمپانیاکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق لە بوارەکانی تەکنەلۆجیدا، کە یارمەتی دەدات بۆ جێبەجێکردنی دیدگا و پلانەکانی بەرەو ئابورییەک کە هاوسەنگ بێت لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان لە جیهاندا.