بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت،جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنی بەپەلەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە.
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : لە کۆشکی حکوومەت هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا،و گفتوگۆی کرد لەسەر ئەنجامی سەردانی وەفدی عێراق بە سەرۆکایەتی"مەحەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران بۆ واشنتۆن.
وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە پێداوە:-هاوپەیمانانی ئیدارەی دەوڵەت هەوڵەکانی حکومەت و وەفدی عێراقی بەرز نرخاند و جەختیان لە گرنگی دروستکردنی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ وڵاتانی جیهان کردەوە، هەروەها تەئکیدیان لەسەر گرنگی بەدواداچوونیان لەسەر هەموو ڕێککەوتنەکان و گۆڕینی بۆ کردارێکی بەسوود کردەوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : لەتەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەی هاوپەیمانیەتی ئیدارەی دەوڵەت باسی سەردانی ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیای بۆ عێراق کرا،هەروەک جەخت لەسەر قووڵایی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا و پێویستی پەرەپێدانی بە پێی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل و دوو وڵات، بە تایبەت لە پێوەندی لەگەڵ تورکیا ئاسایش و ئاو و کشتوکاڵ کرایەوە .
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت جەختیشی لەسەر گرنگیی گەورەی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان وەک پرۆژەیەکی عێراقی کردەوە کە بەرژەوەندی هاوبەش بۆ وڵاتانی هاوبەش لە پرۆژەکەدا بەدەستبهێنێت.
لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ئەو بۆردومانە تاوانکارییەی ئیدانەکرد کە کێڵگەی کۆرمۆری کردبووە ئامانج، لەوبارەیەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرەداوێک دۆزراوەتەوە لەسەر ئەو کەسانەی تێوەگلاون لەو کردەیە، و هەرکاتێک لێکۆڵینەوەکە تەواو دەبێت دەدرێنە دادگا، هەروەک جەختیشیکردەوە لەسەر گرنگیی یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی بەپەلەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرایەوە.