بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای تاوانەکانی زیقار بەتۆمەتی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی دژی سوپای عێراق،سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاند.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری،لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: دادگای تاوانەکانی زیقار تاوانبارێکی تیرۆریستی سەر بە چەتەکانی داعش کە کردەوەی تیرۆریستی دژی سوپای عێراق ئەنجامدابوو،سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا:تاوانبار دوو کارمەندی سوپای عێراقی کوشتوون و یەکێکی دیکەشی بریندارکردوە لە پارێزگای بابل لە ناوچەی جورف نەسر، هەروەها بە چەک هێرشی کردۆتە سەر بنکەکانی پۆلیس و بنەکە سەربازییەکانی سو