بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"باسم عەوادی"وتەبێژی حکومەت، دیارترین ئەو مەلەفانەی ئاشکراکرد کە "محمد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیدا کە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە تاوتوێی دەکات.
"عەوادی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمرۆ " محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران بەشداری دەکات، لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە ڕیازی پایتەخت.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەشدارییەکەی سەرۆک وەزیران بەئەنجامدانی چەندین دیدار لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی وڵاتان بەرێوەدەچێت لەوانە "محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز" جێنشینی سعودیە و میری کوێت و سەرۆکوەزیرانی پاکستان و کۆمەڵێک کۆمپانیای نێودەوڵەتی.
ڕاشیگەیاند :- کە سەرۆک وەزیران پڕۆژەی (رێگای گەشەپێدان) لە پەراوێزی سەردانەکەیدایە، بەو پێیەی ناونیشانی کۆڕبەندەکە (هاوکاری نێودەوڵەتی و گەشەکردن و وزەیە بۆ گەشەپێدان).
ڕوونیشیکردۆتەوە:کە رێگای گەشەپێدان دەبێتە نەخشەڕێگای هاوکاری نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، وهەنگاوێکی گەورەی گەشەپێدانی چۆنایەتیە لە ناوچەکەدا کە باشترین ڕێگایە بۆ گواستنەوەی وزە لە داهاتوودا.
جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرۆک وەزیران تاوتوێی پێشهاتەکانی دۆخی ئێستای ناوچەکە و شەڕی غەززە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتیش دەکات.
شایانی باسە ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی،گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعودیە.
پێشتر نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندبوو:- بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی،لەسەر بانگهێشتی شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمان،گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعودیە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدابوو:- لە پەراوێزی ئەو کۆڕبەندەدا کە لەلایەن شانشینی سعودیەوە لەژێر دروشمی هاوکاری نێودەوڵەتی و گەشەکردن و وزە بۆ گەشەپێدان بەڕێوەدەچێت "سودانی" زنجیرەیەک دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی وڵاتان،و سەرۆک و نوێنەرانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە گەورە و تایبەتمەندییەکان لە بواری وزە و تەکنەلۆژیای دیجیتاڵیدا ئەنجام دەدات.
بەیاننامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ڕوونیشیکردبوویەوە: کە ئامانج لە کۆڕبەندەکە پاڵپشتیکردن و گفتوگۆی جیهانی و دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئاستەنگە هاوبەشە جیهانییەکان، کە چەندین سەرۆک و سەرکردەو کۆمپانیا بەناوبانگ و بازرگانان لە 92 وڵات بەشدار دەبن.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات