بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی،گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعودیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی،لەسەر بانگهێشتی شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمان،گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعودیە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە پەراوێزی ئەو کۆڕبەندەدا کە لەلایەن شانشینی سعودیەوە لەژێر دروشمی هاوکاری نێودەوڵەتی و گەشەکردن و وزە بۆ گەشەپێدان بەڕێوەدەچێت "سودانی" زنجیرەیەک دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی وڵاتان،و سەرۆک و نوێنەرانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە گەورە و تایبەتمەندییەکان لە بواری وزە و تەکنەلۆژیای دیجیتاڵیدا ئەنجام دەدات.
بەیاننامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ڕوونیشیکردۆتەوە: کە ئامانج لە کۆڕبەندەکە پاڵپشتیکردن و گفتوگۆی جیهانی و دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئاستەنگە هاوبەشە جیهانییەکان، کە چەندین سەرۆک و سەرکردەو کۆمپانیا بەناوبانگ و بازرگانان لە 92 وڵات بەشدار دەبن.