بوشی باوک بووە بەتەمەنترین سەرۆکی ئەمریکا کە لەژیاندا مابێت

  • 3-12-2017, 00:00
  • +A -A

    جۆرج ئێچ دەبلیو بوش کە ٤١ەمین سەرۆکی ئەمریکابوو لە ئێستادا تەمەنی گەیشتووەتە ٩٣ ساڵ و بەتەمەترین سەرۆکی ئەمریکایە کە تا ئەو تەمەنە لە ژیاندا مابێت. بە گوێرەی ماڵپەڕی هەفینگتۆن پۆستی ئەمریکی، بوشی باوک لە چەند ساڵی ڕابردوودا تەندروستی بەرەو خراپی ڕۆشتووە، کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت یان سکوتەری کۆنتڕۆڵکراوی بەکارهێناوە، لە ڕۆژی ٢٠ی کانونی دووەمی ئەمساڵیشەوە بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی سییەکانیەوە لە نەخۆشخانەی هیوستن لە ژێر چاودێری چڕی تەندروستیدایە. بوشی باوک جگە لە نەخۆشی سییەکانی، نەخۆشی پارکینسۆنیشی هەیە و لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بەلایەنی کەمەوە دووجار لە نەخۆشخانە ماوەتەوە. پێش بوشی باوک، دوو سەرۆکی ئەمریکا لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دواییان کردووە، کە یەکێنیان جێراڵد فۆردە و بە پێی ڕۆژی لەدایکبوونی دووەم سەرۆکی ئەمریکابووە لە مێژوودا کە تا ئەو تەمەنەی ژیابێت، دوای ئەویش رۆناڵد ریگانە کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر کۆچی دوایی کردووە.