ئەبولغیت داوا لە وڵاتانی دراوسێی عێراق دەکات پشکی ئاو بۆ عێراق زیاد بکەن

ناوخۆ
  • 28-04-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"ئەحمەد ئەبولغیت " ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، داوای لە وڵاتانی دراوسێی عێراق کرد، پشکی ئاوی عێراق زیاد بکەن.
    لە میانەی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو"ئەبولغیت" دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق کرد  بۆ بەستنی چوارەمین کۆنفرانسی ئاوی بەغد، هەروەک جەختی لە پاڵپشتی کۆمکاری عەرەبی کردەوە بۆ کۆنفرانسی ئاوی بەغدا.
    لە درێژەی قسەکانیدا "ئەبولغیت" ووتی :- ئەم کۆنفرانسە ئامانجەکانی خۆی لە کێشانی دیدێکی هەمەلایەنە دەکات بۆ دۆخی ئاوی عێراق بە هەموو ئەو تەحەددیات و ئاڵۆزییانەی کە لەسەر پرسی ئاو هەیە.
    ووتیشی : ئەم کۆنفرانسە  دیدێکی هەمەلایەنە بۆ دۆخی ئاو لە عێراق بە هەموو ئاستەنگ و ئاڵۆزییەکانییەوە دەخاتەروو بۆ تێگەیشتن لەو تەحەددایانە بە ئامادەبوونی کەرتە نیشتمانییەکان و وڵاتانی دراوسێ.
    ڕاشیگەیاند : کە دۆخی ئاو لە عێراق هێشتا لەدۆخی فشاردایە سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
    ئاماژەی بەوەشدا :- ئەو تەحەددای هاوبەشانەی کە وڵاتانی عەرەبی لە بواری ئاودا ڕووبەڕووی دەبنەوە، هەروەها ئەو تەحەدایە تایبەتانەی کە هەندێک وڵات بەهۆی جوگرافیایانەوە ڕووبەڕووی دەبنەوە،جیاوازن بەو پێیەی لەسەدا 80ی  ئاوی جیهانی عەرەبی لە دەرەوەی وڵاتانی عەرەبیەوە دێت.
    هەروەک پرسی ئاو پرسێکی وجودییە ​​کە پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانی عەرەبیەوە هەیە.
    هاوکات ئەمینداری گشتیی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی داوای لە وڵاتانی دراوسێی عێراق کرد کە پشکی ئاوی عێراق زیاد بکەن.