بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ،ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە پشوی فەرمی یە.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە: ڕۆژی چوارشەممە لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت پشودەبێت، هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی کرێکاران.