وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان: کۆمەڵێک ڕێوشوێنمان گرتووەتەبەر لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە پرسی ئاو

ناوخۆ
  • 28-04-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"عون زیاب " وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، سەبارەت بە پرسی ئاو ڕایگەیاند: کە کۆمەڵێک ڕێوشوێن گیراوەتەبەر بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
    "زیاب" لە وتارەکەیدا لە میانی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، وتی: ئامانجی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا کردنەوەی دەروازەیەکە بۆ هاریکاری هاوبەش لەبارەی پرسی ئاو،جەختیشی لەوە کردەوە کە  پێویستە ژمارەیەک ڕێوشوێن وەربگیرێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا  سەبارەت بەم مەلەفە.
    ووتیشی : سنووردارکردنی سەرچاوەکانی ئاو تەحەددایەک بۆ عێراق دروستدەکات و ئاماژەی بە هەوڵەکانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان کرد لەسەر بەردانەوەی ئاو  بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.
    ڕاشیگەیاند : کە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە،بۆیە پێویستمان بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پشتیوانیکردن لە هەڵوێستەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.
    هەر لەدرێژەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەدا"محەمەد تەمیم" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، جەختی لەسەر پێویستی ڕێککەوتن لەسەر پەرەپێدانی سیاسەتی هاوبەشی ئاو کردەوە.
    وەزیری پلاندانان لە میانەی کۆنفرانسەکەدا  بە ئامادەبوانی ڕایگەیاند:- بەستنی چوارەمین کۆنفرانس لە بەغدا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، هەروەک وتی : عێراق پێویستی بە بەڕێوەبردنی پرسی ئاو هەیە بەشێوەیەکی وورد بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
    ئاماژەی بەوەشدا: هەوڵ دەدەین بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئاو هەماهەنگی هاوبەشمان لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوەی ئاوەکە هەبێت.
    ووتیشی : دۆخی ئاو بەدەست کەمبوونەوە دەناڵێنێت،ئەویش بە هۆی بیابانبوونی بەرفراوان لە وڵاتدا.
    وەزیری پلاندانان ڕوونیشیکردەوە کە بەهەدەردانی زۆر  و بەکارهێنانی ئاو لەلایەن هاووڵاتیانەوە یەکێکە لە گرفتەکان،پێویستیشە وڵاتانی سەرەوەی عێراق ئاو بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەبەرچاوبگرن.