سەرۆک وەزیران داوای هەوڵ و یەک هەڵوێستی وڵاتانی عەرەب دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە گرفت و ئازارەکانی گەلی فەلەستین

سیاسی
  • 27-04-2024, 21:58
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئێوارەی رۆژی شەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،پێشوازیکرد لە "ئەحمەد ئەبولغێت " ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی،کە ئێستا بە سەردانێک لە  عێراقە، بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کاری  عەرەبی، کە ئەمڕۆ لە بەغدا دەستی بەکارەکانی کرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی شەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :-لە میانەی دیدارەکەدا،کارە هاوبەشەکانی وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ کرا لەوانە گرنگی کاراکردنی میساق و ڕێککەوتنەکانی، بەتایبەت بە یەکگرتنی ئابووری و ڕێککەوتنەکانی تری وڵاتانی عەرەبی کە پێگە و هێزی وڵاتانی عەرەبی بەرز بکاتەوە ، بە شێوەیەک کە خواستی گەلان وڵاتانی عەرەبی بەدیبهێنێت
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر هەڵوێست و پرەنسیپی عێراقی کردەوە سەبارەت بەو دۆخەی کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین ڕوودەدات و تەئکیدی لەسەر پێویستی یەکگرتوویی هەوڵ و هەڵوێستەکانی عەرەبی کردەوە، بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە ئازارەکانی برا فەلەستینەکانمان.