سودانی جەخت لەسەر پێویستی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر دەکاتەوە

سیاسی
  • 27-04-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران پێشوازی لە "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەری کرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- لە میانی دیدارێکدا  دیارترین  مەلەف و پرسەکانی وڵات تاوتوێکران و بوارەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بەو جۆرەی کە لە کارنامەی حکومەتدا هاتووە،و بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە باشترکردنی خزمەتگوزاری و بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    وەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامبوونی گفتوگۆی بنیاتنەرانە کرا لەسەر پرسە هاوبەشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان،هەروەک هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت لە ناوخۆ و دەرەوە، و کارکردن بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر، کە ئەمەش پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەموو هێزە سیاسییەکان هەیە .
    هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە سەرۆک وەزیران سودانی سەردانەکانی سەرۆکی هەرێمی بە هەنگاوێکی ئەرێنی زانی بۆ چارەسەرکردنی سەرجە کێشە هاوبەشەکان.
    لەلایەن خۆیەوە "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێزانینی خۆی بۆ هەنگاوەکانی سەڕۆک وەزیران دەڕبڕی، و پێداگریی خۆی لەسەڕ پەیوەندی و گفتوگۆ لەگەڵ هێزەنیشتیمانییە جیاوازەکان کرد ، بەشێوەیەک سەقامگیری سیاسی لە وڵات بەهێز بکات.