بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ناوچەی "بەتاوین" لە بەغدا دەستگیرکراون گەیشتۆتە 511 کەس.
وەزیری ناوخۆ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاشکرایکرد:لەئەنجامی ئۆپراسیۆنی رۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە،ژمارەیەک سەرپێچیکار و تۆمەتبار و داواکراو دەستگیرکران بەم شێوەی خوارەوە :-
80 کەس کە تۆمەتبارن بە پێشێلکاری یاسایی.
88 لە تۆمەتبارانی عێراقی.
95 تۆمەتبار لە ناسنامەی وڵاتانی
عەرەب و بیانی.
198 بەسەرچوونی ماوەی مانەوەیان لە عێراق.
6 ماددە هۆشبەرەکان.
3چەک.
2 تەزویر .
7 هەڵگرتنی ماتۆرسکیلئ نایاسایی.
29تاوانی ڕێکخراو .
3 ڕووداوەکان.
کۆی گشتی: 511