بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی، دووەم کلینیکی بەیانیان و ئێوارانی لە شاری سەدر لە بەغدای پایتەخت کردەوە کە خزمەت پێشکەش بە 76 هەزار سەردانیکەر دەکات.
لەوبارەیەوە "حەسناوی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:کلینیکەکە لەسەر ڕووبەری زیاتر لە دوو هەزار و 800 مەتر چوارگۆشە نۆژەن کراوەتەوە و خزمەتگوزاری لە پسپۆڕییەکانی پزیشکی هەناو و ئافرەتان و منداڵان،و پزیشکی ددان پێشکەش دەکات،هەروەها خزمەتگوزاری تەندروستی پەیوەست بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان پێشکەشدەکات.
"حەسناوی"ڕاشیگەیاند:بۆ کلینیکەکە ئامێری سۆنەر و تیشک و دەرمانخانە و تاقیگەیەکی پێشکەوتووی دەستەبەر کراوە جگە لە خزمەتگوزاری تری تەندروستی کە پێشکەشی زیاتر لە 76 هەزار لەسەردانیکەرانی لە شارەکە دەکات، و لەگەڵ دوو کلینیکی بەیانیان و ئێوارانی.