بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"نەعیم عبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،درێژکردنەوە خزمەتی ساڵانە بۆ پرۆفیسۆر و یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە خزمەت بە کارو وەزیفەکە دەکات.
عەبودی لە بەیاننامەیەکدا، بۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- بەدواداچوونی وردمان بۆ وردەکارییەکانی دەرئەنجامی بڕیارەکەی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی کردوە، سەبارەت بە مافی خانەنشینی پرۆفیسۆر و یاریدەدەرەکانی پرۆفیسۆر بۆ درێژکردنەوەی خزمەتی وەزیفیان، بە پشتبەستن بە یاسا کارپێکراوەکان، کە داوامان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران کردبوو ،و ناوەڕۆکی نامەکەمانی پەسەند کردو لە 2024/4/7 پێشکەشی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، کە تێیدا ساڵانی خەزمەتی ئەم بەشە وەک خزمەتی ڕاستەقینەی وەزیفی پەسەند بکرێت و نەک وەک خزمەت لە بەرامبەر کاردا، هەروەها جێبەجێکردنی یاسای خزمەتی زانکۆی ژمارە 23ی ساڵی 2008ی هەموار کراو.
وەک عەبودی لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێدا :- لەم بارەیەوە ئێمە وردبینی و هەوڵی زۆرمانداوە بۆ ئەوەی موچەخۆرانی زانکۆکانمان بەو مافانە بگەن کە لە یاسادا دیاریکراون و بەردەوامبوون لە نزیک بونەوە لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان،بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی کە لە بەرژەوەندی گشتیدان.