بەغداد-INA
ئەمرۆ شەممە "موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت،رایگەیاند: یاسای بەرەنگاربونەوەی لەشفرۆشی رۆڵێکی باڵایی دەبێت لە پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگادا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: دەنگدانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ژمارە (8) ساڵی 1988 هەنگاوێکی پێویستە بۆ پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگا، و لە بەرژەوەندی باڵادایە کە منداڵەکانمان لە لادان و خراپەکاری ئەخلاقی و بانگەشەکردنی بۆ هاوڕەگەز خوازی کە بەشێک لە وڵاتانی لە سەرانسەری جیهان گیرۆدەکردەوە بپارێزین.
نوسینگەی مەندەلاوی لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئەوەشی خستۆتەروو :- یاساکە بەرگێکی یاسایی بۆ ڕێگریکردن لەم کردەوانە داناوە بۆ ئەو کەسانەی کە ئەم کارە بەڕێوەدەبەن، هەروەها چارەسەرکردنی کەم و کوری ئەو یاسایەی کە لە عێراق لەوبارەیەوە هەبوو .
لەڕاگەیەندراوەکەی مەندەلاویدا هاتووە:- دوای بەشداریمان لە ژمارەیەک کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی تایبەت بەو پرسە و گفتوگۆکردن لەسەر یاسای بەرەنگاربونەوەی لەشفرۆشی، جەختمان لەسەر پەرۆشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد بۆ تەواوکردنی ئەم یاسایەببەهۆی گرنگییەکەیەوە،لە بەرامبەردا سوپاس و پێزانینمان بۆ لیژنەی یاسایی و خانمان و بەڕێزان لەپەرلەمانتاران هەیە بۆ ئەم دەستکەوتە، کە لە بەرژەوەندی کۆمەڵگاکەماندایە، هەروەک جەخت لەوە دەکەینەوە کە عێراق شوێنی پێغەمبەران و ئیمامە پاکەکان و پیاوچاکان و چاکەکاران بوە و جێگەی هاوڕەگەزبازی نییە.