بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"ڕیاز موسەوی" بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کۆنتڕۆڵی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند: کە چاوەڕوانی بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە گەنم لەوەرزی بازارکاری ئەمساڵ دەکەین، هاوکات دووپاتییش دەکاتەوە کە ئەو زیادەیەی بەدەست دێت وەک کۆگایەکی ستراتیژی و نیشتمانی وەبەرهێنراوە دەبێت.
"موسەوی" لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ووتی: هیوامان هەیە کە عێراق لەمساڵدا لە بەرهەمی گەنمدا خۆبژێوی بەدەستبهێنێت، بە بەرهەمهێنانی زیاتر لە 6 ملیۆن بەرمیل، و ئەوەی زیادەییە وەک کۆگایەکی ستراتیژی و نیشتمانی وەبەرهێنانە.
راشیگەیاند : کە خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنمدا لە وڵات لە ساڵی ڕابردوودا بەدەست هاتووە.
ووتیشی : شوێن و تاقیگە و کادیری تایبەتمەند ئامادەکراون بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لە جووتیارانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، و کارئاسانیکردن بۆ پرۆسەی وەرگرتنی بەروبوومەکە بەخێرایی،کە 24 کاتژمێرە لەشەو و ڕۆژدا لە هەموو ئەو پارێزگارانەی کە بەبازاڕکردن تێیدا دەستی پێکردووە تا لە پشووی فەرمی.