لیژنەی دارایی: لە هەوڵدانین بۆ گۆڕینی عێراق بۆ بازاڕێکی گواستنەوەی جیهانی بۆ تواناکانی ئینتەرنێت

ناوخۆ
  • 27-04-2024, 18:54
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند کە  هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی عێراق ببێتە بازاڕێکی جیهانی بۆ گواستنەوەی تواناکانی ئینتەرنێت.
    لە ڕاگەیەندراوێکی لیژنەی دارایی،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- بە سەرۆکایەتی "عەتوان عەتوانی " بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە ،لیژنەی دارایی پەرلەمان، میوانداری "هیام یاسری " وەزیری پەیوەندییەکانی کرد ، کە تایبەت بوو  بۆ گفتوگۆکردن لەسەر واقیعی کەرتی ئینتەر نێت و پەیوەندییەکان لە عێراق و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و  پێشکەشکردنی بە هاوڵاتیان،لەبەر ڕۆشنایی کاریگەریی ڕاستەوخۆی گەشەپێدانی ئابووری.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دیارترین گرفتەکانی بەردەم کارەکانی وەزارەت کرا،ئەوە جگە لە باسکردن بۆ  پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست  بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەکانی بەرنامەی حکومەت کە  پەیوەستن بە کەرتی پەیوەندییەکان.
    بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "عەتوانی"  جەختی لە پێویستی پێشخستنی کەرتی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان کردەوە و  پەرۆشی لیژنەی دارایی پەرلەمانی بۆ پێداچوونەوە بەبڕیارەکان کە جێبەجێکراون دەبڕی، وەک لە بڕگەی 17ی  یاسای بودجەی فیدراڵی لەنێوان ساڵانی  (2023 بۆ 2025 )دا هاتووە، سەبارەت بە زیادکردنی داهاتی پەیوەندییەکان و باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان هەروەک عەتوانی ئاماژەی پێداوە :- لیژنەی دارایی پشت بە وەزارەتی پەیوەندییەکان دەبەستین، بۆ ئەوەی ببێتە دووەم سەرچاوەی دارایی بۆ دەوڵەت دوای نەوت.
    ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو :- کە "عەتوان عەتوانی" جەختی لە پێویستی گۆڕین بۆ دیجیتاڵی لە هەموو کەرتەکاندا بە گومرگ و دەروازەکانیشەوە  کردەوە کە  ئەمە پێویستە بە باشترکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بە بەردەوامی و بەبێ پچڕان، بە شێوەیەک کە لەگەڵ هەوڵەکانی حکومەتدا بگونجێت بۆ بەدیجیتاڵکردنی ئەو کەرتانە و لەناوبردنی گەندەڵی.
    هەروەک میواندارییەکە  بۆ دەستنیشانکردنی پێداویستییەکانی وەزارەتن، لەچوار چێوەی ئامادەکارییەکانی خشتەی بودجەی 2024، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو خشتەکە بگاتە لیژنەی دارایی.
    "عەتوانی " بەڵێنیدا ئەو داواکاری و پێشنیارانە پەسەند بکات کە لەلایەن وەزیرەوە خراوەتە بەردەم لیژنەی دارایی، لەوانەش دابینکردنی پارەی پێویست بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی پەیوەندییەکان، و دڵنیابوون لە فراوانکردنی دەروازە و بەندەرەکان لەبەر ڕۆشنایی زیادبوونی خواست لەسەر ئەم خزمەتگوزارییە،ئەوە جگە لە کڕینی ئامێری پێشکەوتوو بۆ بلۆککردنی ئەو ماڵپەڕانەی کە کۆمەڵگەی عێراقی دەکەنە ئامانج، هەروەها پێدانی دەسەڵات بە وەزارەت بۆ کۆکردنەوەی پارەی ڕیکلامە بازرگانییەکان لە سایتەکانی سۆشیال میدیا و دادگاییکردنی سەرپێچیکاران.
    هەروەک سەرۆکی لیژنەی دارایی تەئکیدی  کردەوە لە پێویستی تەواوکردنی هەنگاوەکانی گۆڕینی عێراق بۆ بازاڕێکی جیهانی بۆ گواستنەوەی تواناکانی ئینتەرنێت لە ڕێگەی ڕاکێشانی کڕیارانەوە، دوای ئەوەی خزمەتگوزاری کیبڵی ژێردەریایی  قۆناغی کارپێکردنی بازرگانی دەبڕێت، داهاتێکی بەرچاو بۆ دەوڵەت دەستەبەر دەکات.