بەغداد-INA
"باسم عەوادی"وتەبێژی حکومەت،گرنگی بەشداری "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیدا دەخاتەروو، کە بڕیارە لە ڕۆژانی 28-29ی ئەم مانگە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت، هەروەک جەخت لەسەر هەنگاوەکانی حکومەت دەکاتەوە بۆ ئەوەی وڵاتانی جیهان لە واقیعی دۆخی ئابوری عێراق ئاگادار بن و بزانن کە عێراق هەنگاو بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان و گۆڕینی ئابووری وڵات بۆ ئابوورییەکی بازارکاری دەنێت.
"عەوادی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ سعودیە بۆ بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەی تایبەتی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی کە لەلایەن ڕیازەوە میوانداری دەکرێت، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆربەندەکان و هاوتایە لەگەڵ کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا ، کە ناونیشانی ئەم کۆنفرانسە بریتی یە لە هاوکاری نێودەوڵەتی و گەشەپێدانی کەرتی وزە .
ڕاشیگەیاند : کە زیاتر لە هەزار کەسایەتی گرنگ و کاریگەر بەشداری ئەو کۆڕبەندە دەکەن کە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت، لەوانە سەرۆک و سەرکردە و بڕیاربەدەستانی سیاسی و سەرۆکی گەورە کۆمپانیا ئابوورییەکان و بیرمەندان وخاوەن بڕیارەکانی کەرتی حکومی و تایبەت لە سەرانسەری جیهاندا.
لە درێژەی قسەکانیدا "باسم عەوادی" وتی: ئەمە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ کۆبوونەوەی گرنگ و ئاست بەرز بۆ سەرۆک وەزیران کە لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان بیرۆکەی سیاسەت ئەنجام بدرێت کە تێیدا وێنەی ئێستای عێراق و سەقامگیری و کراوەیی بەڕووی وەبەرهێنان و هەلی وەبەرهێنانی گەورەدا تیایدا نیشانبدرێت .
ووتیشی : ناتێگەیشتن هەیە لەسەر دۆخی عێراق، زۆرێک پێیان وایە عێراق ناسەقامگیرە و دۆخەکە شێواوە، ئەمەش پێچەوانەی واقیعە، کە دەبێت وێنەی ڕاستەقینە ڕوونبکرێتەوە و دەبێت پەیوەندی دروست لەگەڵ دەرەوە دروستبکرێت لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست هەروەها بەرپرسان بانگهێشت بکرێن بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بارودۆخەکەی ببینن و بەو وێنە ڕاستەقینەیەی کە هەیە، لە باشوورەوە بۆ باکوور سەردانی عێراق بکەن و ڕاستی دۆخەکە بۆ خۆیان ببینن و دڵنیابن لەوەی کە عێراق سەقامگیرە و دەرگاکانی کراوەن بۆ وەبەرهێنان.
"عەوادی " ئاماژەی بەوەشدا :- کە عێراق پێویستی بە وەبەرهێنان هەیە بە بەکارهینانی سامانەکەی بۆ پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ، بۆ ئەوەی بتوانین لە ئابووریەکەی بگوازینەوە بۆ ئابووریی بازاڕکاری،و پاڵپشتیکردن لە کەرتی تایبەت،دەستەبەرکردنی هەلی کاری زیاتر لە کەرتی تایبەتدا.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ڕیاز"باسم عەوادی" ڕوونیکردەوە:- کە پەیوەندییەکانی عێراق و سعودیە لە گەشەسەندنی بەردەوامدایە، لە سەردەمی حکومەتی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی هەنگاوی باشی بڕیوە، بەو پێیەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵات لە ساڵی ڕابردوودا لە نێوان یەک ملیار بۆ یەک ملیار و پێنج سەد ملیۆن دۆلار زیادی کردوە و حکومەت دەخوازێت هاوکارییە بازرگانییەکان لەکەرتەکانی دیکە تا ئاستێکی بەرز فراوانتر بکات.